یاریه‌كانى خولى نایابى كوردستان ده‌ست پێده‌كرێنه‌وه‌

یاریه‌كان له‌م كاته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت


به‌هۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، كه‌پارت و لایه‌نه‌كانى به‌شداربوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ و ئاهه‌نگى جه‌ماوه‌رییان بۆ كاندیدانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد ، یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بڕیارى دا تا دوای هه‌ڵبژاردن یاریه‌كان له‌خولدا بوه‌ستێت . 
یه‌كێتیه‌كه‌ له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كرده‌وه‌  رۆژی شەممەی داهاتوو 19/5/2018 یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، لە کاتژمێر 3:30 ی ئێوارە به‌ڕێوه‌ده‌چێت