ناوی ١٠ یاریزان ئاشکرا کرا کە ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن لەسەر نازناوى باشترینى جیهان بۆ ئەمساڵ

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌كان کریستیانۆ ، میسى ، محەمەد سەڵاح كێبڕكێیه‌كه‌ زیاتر له‌نێوان ئه‌و سێ ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌بێت له‌به‌ده‌ست هێنانى باڵۆن دۆر


پێگەی سپۆرت بڵاوى كرده‌وه‌ بۆ خه‌ڵاتى باڵۆن دۆرى ئه‌مساڵ ،  360 یاریزان ناویان له‌لیسته‌كه‌دایه‌ كه‌كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى خه‌ڵاته‌كه‌ ، سپۆرت ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا  ئه‌و 10 یاریزانه‌ له‌كێبركێیه‌كه‌ له‌پله‌ى پێشه‌وه‌ن بۆ باشترینى جیهان له‌ 2017 - 2018 كه‌له‌نێویاندا هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌كان کریستیانۆ ، میسى ،  محەمەد سەڵاح كێبڕكێیه‌كه‌ زیاتر له‌نێوان ئه‌و سێ ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌بێت له‌به‌ده‌ست هێنانى باڵۆن دۆر  .  پێگه‌ى سپۆرت بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌   رۆناڵدۆ بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی  له‌ئەمساڵدا پێشکەشی کردووە لە پێشەوەی ریزبەندی ئەو یاریزانانە دێت ، وه‌ناوبراو له‌ ئەمساڵیشدا  یەکێکە لە پالێوراوانی وەرگرتنی خەڵاتی باشترینى جیهان 
 
١ - رۆناڵدۆ  -  ریاڵ مەردید  
٢ -  محەمەد سەڵاح  - لیڤەرپول  
٣ -  میسی  - بارسێلۆنا 
٤ - لیڤاندۆڤسکی - بایرن میونشن 
٥ -  گریزمان  -ئەتلەتیکۆ
٦ - نێیمار  - پارس سان جێرمان 
٧ - کاڤانی - پاریس سان جێرمان 
٨ - فیرمینیۆ - لیڤەرپول  
٩ - ئیمۆبیلی - لازیۆ  
١٠ - ھاری کین - تۆتنھام