پێشبینی ده‌كرێت جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا زیاترببێت

له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پردی سێیه‌م له ‌خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل كراوه‌ته‌وه‌

به‌هۆی فراوان كردنی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیلەوە پێشبینی ده‌كرێت جموجۆڵی بازرگانی له‌و خاڵه‌ سنوورییه‌ زیاتر بێت، چونكه‌ قه‌ره‌باڵغی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و خه‌ڵك و ئۆتۆمبێلیش به شێوەیەکی ‌ئاسانتر ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن. 

ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی دهۆك، رایده‌گه‌یه‌نێت: له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پردی سێیه‌م له ‌خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گه‌شتیار و ئۆتۆمبێلی زیاتر له‌و ڕێگایه‌وە هاتوچۆ بكه‌ن له‌ نێوان هه‌رێم و توركیادا، چونكه‌ ئاسانكاریی زۆر بۆ هاووڵاتیان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات . 

سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی دهۆك گوتیشی: "تا ئێستا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ‌نێوان هه‌رێم و توركیادا دیار نییه‌ و ‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ ئامارێك ڕادەگەیەنرێت.