تەقینەوەیەکی بەهێز بنکەیەکی سەرەکیی پۆلیسی ئیندۆنیسی کردە ئامانج

بەهۆی ئەو تەقینەوەیە ژمارەیەک له‌ هاووڵاتییان و پۆلیسی ئه‌و شاره‌ بوونەتە قوربانی

ئه‌مرۆ به‌یانی کاتژمێر 8:50 خولەکی، ماتۆڕسکیلێک لەبەردەم بنکەی سەرەکیی پۆلیسی شاری سورابایا تەقییەوە .

بەهۆی ئەو تەقینەوەیە کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ، ژمارەیەک له‌ هاووڵاتییان و پۆلیسی ئه‌و شاره‌ بوونەتە قوربانی .

ئەو تەقینەوەیە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە 13/5/2018 سێ تەقینەوە لە سێ کەنیسەی شاری سورابایا لە ئیندۆنیسیا روویان دا و بوونە هۆی گیان لەدەستدانی نۆ کەس و برینداربوونی 40 کەسی دیکە.