پارتى له‌هه‌ولێر پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت ، ناوى ئه‌و كاندیدانه‌ى كه‌زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه‌ ڕاگه‌یاندرا

تا ئێستا به‌ڕێژه‌ى 96% ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌


جه‌سام محه‌مه‌د به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : به‌پێى ڕێژه‌ى جیاكراوه‌ى ده‌نگ كه‌ تائێستا 96% ده‌نگه‌كانى گشتى جیاكراونه‌ته‌وه‌ ،جگه‌ له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت تا ئێستا ئه‌ژمار نه‌كراوه‌ ، پارتى له‌هه‌ولێر 282292  ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێت  له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌رانى كه‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رزى ده‌نگه‌ به‌ده‌ستى هێناوه‌ 

به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى لقى دووی پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند پارتى له‌هه‌ولێر تا ئێستا هه‌شت كورسى مسۆگه‌ر كردووه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و كورسى دیكه‌ ده‌هاوێین ، وه‌ڕاشیگه‌یاند  ئه‌و كاندیدانه‌ى له‌هه‌ولێر زۆرترین ڕێژه‌ى ده‌نگدانیان به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ تا ئێستا 

د. محه‌مه‌د شاكر  23 هه‌زار ده‌نگ  ، د. ناسر هه‌ركى 23 هه‌زار ده‌نگ ، هه‌دار زوبێر 19 هه‌زار ده‌نگ ،  مامۆستا به‌شیر خه‌لیل  15 هه‌زار ده‌نگ ، نه‌هرۆ مه‌حمود قادر  13 هه‌زار ده‌نگ ،  مه‌یاده‌ محه‌مه‌د ئیسماعیل 13 هه‌زار ده‌نگ ،  محه‌مه‌د ئه‌مین مزوری  13 هه‌زار ده‌نگ ، رێبوار هادى 12 هه‌زار ده‌نگ