میسر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كات

‌میسر پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردن له‌ گه‌لى عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ گه‌لى عێراق ده‌كات و به‌ سه‌ركه‌وتوو وه‌سفی ده‌كات و به‌بنه‌مایه‌كی گرنگی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتیبوون ناویبردووه. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هیوای خواستووه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ببێته‌ هۆی سه‌قامگیریی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامیی له‌سه‌رجه‌م شار و پارێزگاكانی عێراق، هه‌روه‌ها هۆكارێك بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به‌ یارمه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی. 

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ قه‌ته‌ر، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و ژاپۆن و ئێران پێشوازییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد.