سه‌لیم جبورى له‌هه‌ڵبژاردن شكستى هێنا

ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌جۆرێكه‌ ناتوانێت ده‌ربچێت

میدیاكانى عێراقى له‌زاری عه‌بدول مه‌لیك حوسه‌ینى وته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ ، كه‌سه‌لیم جبورى له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دووچارى شكستێكى گه‌وره‌ هاتووه‌ ، به‌جۆرێك پێشبینى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ نه‌ده‌كرا به‌ده‌ستى بهێنێت ،  ناوبراو له‌كۆى شاره‌كانى عێراق و له‌باشوور و ناوه‌راست ته‌نیا 23 هه‌زار ده‌نگى هێناوه‌ ، به‌م ڕێژه‌یه‌ش ناوبراو ناتوانێ ببێت به‌ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 

میدیاكانى عێراقدووپاتى  ده‌كه‌نه‌وه‌ ، سه‌لیم جبورى ده‌نگى پێویستى نه‌هێناوه‌ ، ئه‌وه‌ى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ له‌ڕێژه‌كانى ده‌نگه‌كان  لە دەزگا راگەیاندنەکانەوە باس لە دەنگەکانی سەلیم جبوری دەکرێت،  راستی تێدا نییە ، به‌ڵكو له‌زارى ووته‌بێژى نووسینگه‌كه‌ى پشت ڕاست كراوه‌ته‌وه‌ ده‌نگى پێویست نه‌هاتووه‌ ، بۆیه‌ش سه‌لیم جبورى داواى كردووه‌ زانیاری نه‌ده‌ن له‌ئێستادا له‌سه‌ر كه‌مى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانمان