پۆمپیۆ: ئه‌مریكا به‌نیازه‌ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكات

بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له‌ مه‌ترسیی پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بپارێزێت

له‌كاتێكدا كه‌ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وڕوپییانه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سزا بدرێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت واشنتن هیواداره‌ كه‌ به‌ هاوڕێیه‌تیی هاوپه‌یمانانی خۆی بتوانێ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكات.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی: ئومێدوارم ئه‌مریكا بتوانێ له‌ رۆژانی داهاتوودا وێڕای هاوپه‌یمانه‌ ئه‌وڕوپییه‌كانی خۆی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا جیهان له‌ مه‌ترسیی پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته‌ بپارێزێت، به‌ڵكو هه‌روه‌ها وڵاتانی جیهان له‌ده‌ست ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش بپارێزێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی