وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌ مه‌به‌ستى ڕزگاركردنى ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ سه‌ردانى روسیا و چینى كرد

ئه‌م سه‌ردانه‌ى زه‌ریف دواى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا دێت

به‌ پێى هه‌واڵێكى سى ئین ئین، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى ئایار 2018، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ مۆسكۆى پایته‌ختى روسیا، به‌مه‌به‌ستى هه‌وڵدان تا ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى ڕزگار بكات .

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران زنجیره‌یه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ى دیبلۆماسى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م سه‌ردانه‌ش دواى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا دێت .

زه‌ریف له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ كۆده‌بێته‌وه‌ و باسى ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى ئێران ده‌كه‌ن، سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ مۆسكۆ دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى په‌كینى پایته‌ختى چین دێت كه‌ له‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 13ى ئایار ئه‌نجامى دا .

پێشتر زه‌ریف جه‌ختى له‌ گرنگى مانه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنى ناوه‌كى 2015ـی  ئێران كردووه‌ .

به‌گوێره‌ى هه‌واڵگرى میدیاى تاسى روسى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گفتۆگو له‌سه‌ر پاراستنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى ئێران ده‌كه‌ن .

جێی ئاماژه‌یه‌ مۆسكۆ له‌وه‌وپێشیش پشتگیریى به‌هێزى ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان وڵاته‌ زلهێزه‌كان و ئێران كه‌ له‌ ساڵى 2015 واژوو كرابوو .

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز