ئه‌مریكا سزاى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌ ده‌دات كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران كارده‌كه‌ن

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتمانى

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتمانى له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنى سى ئین ئینى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاند،  ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپییانه‌ بسه‌پێنێت كه‌ كار له‌گه‌ڵ ئیراندا ده‌كه‌ن.

جۆن بۆڵتۆن له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌ به‌رنامه‌ى (State of the UNION) بۆ سى ئین ئینى ئه‌مریكى له‌ وڵامى پرسیارێكدا كه‌ ئایا سه‌رۆكى ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ئه‌ كۆمپانیانه‌ ده‌سه‌پێنێت كه‌ كار له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، ڕایگه‌یاند: پێم وایه‌ گرنگى له‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ بزانین وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ نیازى چیین ئایا ده‌مێننه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ یا واز دێنن، هه‌روه‌ها بزانین ئێران چى ده‌كات ده‌مێنێته‌وه‌ یا نا؟

پێ ده‌چێت بمێنێته‌وه‌ چونكه‌ قازانجیان كردووه‌ و هه‌رچییه‌كیان ویستووه‌ ده‌ستیان پێ َگه‌یشتووه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئۆباما سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا.

جۆن بۆلتۆن له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: ئێمه‌ به‌ته‌نها نابین له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌مان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت وڵاتانى ئه‌وروپا خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌.

بێژه‌ره‌كه‌ به‌ جۆن بۆڵتۆن ده‌ڵێت به‌ڵام وڵتانى ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند: كه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌، جۆن له‌ وڵامدا وتى: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا روون بوو له‌ بڕیاره‌كانى كاتێك بڕیارى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كى دا له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كی ئێران كه‌ زۆرێك له‌ وڵاتان پێان وابوو ئه‌مریكا ناكشێته‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ سه‌رسامى خۆیان ده‌ربڕى.

هه‌روه‌ها تره‌مپ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجیلا مێركل ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا تریزا ماى كه‌ ئێران چه‌ند قازانجى كردووه‌ و چون ده‌ستێوه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كردووه‌ گفتوگۆی كردوووه‌ نه‌ك ته‌نها چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران مه‌ترسیداره‌ ئێستا به‌ڵكو له‌ ئاینده‌ش جێگاى مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر جیهان هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه‌و گرفته‌كانى كه‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌یكات.

ڕاوێژكاره‌كه‌ لێی ده‌پرسێت به‌ڵام من وه‌ڵامى ته‌واوم وه‌رنه‌گرت له‌ پرسیاره‌كه‌م ئایا ئه‌مریكا سزا ده‌سه‌پێنێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ى كه‌ كار له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتمانى له‌ وڵامدا وتى به‌ڵى دوور نییه‌ و له‌وانه‌یه‌ سزا بدرێن و له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتنى وڵاته‌كان ده‌وه‌ستێت. 

وه‌رگێران و ئاماده‌كرن/ سیروان عه‌زیز