سووده‌كانی خواردنی شووتی بزانه‌

ده‌بێته‌ هۆی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات

خواردنی شووتی سوودێكی زۆری ته‌ندروستی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر بۆی ده‌كرێت رۆژنه‌ شوتی بخوات لێره‌دا باس له‌ سووده‌كانی ده‌كه‌ین:

1-خورادنی شووتی ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چڕچبوونی ده‌م و چاو .

2- ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنی كاری گورچیله‌كان و رێكخستنی په‌ستانی خوێن.

3- رێژه‌ی چه‌وری خراپی ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

4-  خواردنی شووتی ده‌بێته‌پاراستنی چاوه‌كان له‌ تووشبوون به‌ داخورانی تۆڕی چاو.

5- ده‌بێته‌ هۆی باشتر كردنی باری ده‌روونی باشتركردنی ته‌ندورستی ئێسك و چالاككردنی كرداری میزكردن.

6- به‌گشتی خواردنی شووتی ده‌بێته‌ هۆی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و له‌ش پاراو ده‌كات له‌ هه‌مانكاتدا پارێزگاری له‌ تووشبوون له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌/  زانیاری ته‌ندورستی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی