به‌شێك له‌ كه‌ره‌سته‌كانی چێشتخانه‌ پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی بگۆڕدرێت

زۆر كات مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌و چه‌ندباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت

هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌و پێداویستی له‌چێشتخانه‌ی ماڵاندا هه‌یه‌ پێویست ده‌كات به‌ به‌رده‌وامی بگۆڕدرێت و نوێتر بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ زۆر كات مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌و چه‌ندباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.

ماڵپه‌ری ئه‌نوسه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ به‌رده‌وام له‌ چێشتخانه‌كه‌ت بگۆڕیت، ئه‌وانیش بریتین له‌:

٠١ قتوی پلاستیكی كه‌ زۆر كات خواردنی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت، چونكه‌ پلاستیك ماده‌یه‌كی تێدایه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت زیانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشی دڵ و كه‌می خوێنیان هه‌یه‌، بۆیه‌ وا باشتره‌ زوو زوو بگۆڕدرێن.

٠٢ ته‌خته‌ یان پلاستیكی خواردن وردكردن: ئه‌و ته‌خته‌ یان پلاستیكه‌ی گۆشت یان سه‌وزه‌ی له‌سه‌ر ورد ده‌كرێت پێویست ده‌كات به‌ به‌رده‌وامی له‌ چێشتخانه‌كه‌تدا بیگۆریت، چونكه‌ كاتێك چه‌قۆ به‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌كه‌وێت روشاوی له‌ سه‌ری دروستده‌كات ئه‌وه‌ش جێگایه‌كی باش ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنی به‌كتریا و میكرۆب.

٠٣ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ماده‌ی تیڤاڵیان تێدایه‌ وه‌ك (مه‌نجه‌ڵ و تاوه‌)، له‌كاتی خواردن ئاماده‌كردندا خواردنی پێوه‌ ده‌نوسێت و به‌ زه‌حمه‌ت خواردنه‌كه‌ لێده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش زیان به‌و كه‌ره‌ستانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه‌ باشتر وایه‌ زوو زوو بگۆڕدرێن.

٠٤ شاڵی قاپ شۆردن: به‌تایبه‌ت ئه‌و شاڵانه‌ی كه‌ له‌ ماده‌ی ئیسفه‌نج دروستكراون چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ میكرۆب هه‌ڵده‌گرن، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان بێت هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌و شاڵه‌ ئیسفه‌نجانه‌ به‌ ده‌یه‌ها ملیۆن میكرۆب هه‌ڵده‌گرن، بۆیه‌ پێویسته‌ زوو زوو بگۆردرێت.

له‌شكر حمید/ ئه‌ندازیاری خۆراك

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی