یۆڤانتۆس بۆ جارى حه‌وته‌م له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى خولى ئیتاڵیا

یۆڤى دوای یه‌كسان بوونى ڵه‌گه‌ڵ ڕۆما نازناوه‌كه‌ى له‌م وه‌رزه‌ یه‌كلا كرده‌وه‌


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 37ى خولى ئیتاڵیا ، یانه‌ى یۆڤانتۆس له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆی بوو به‌ میوانى ڕۆما

یاریه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوولا به‌بێ یه‌كسان بوون به‌بێ گۆل به‌كۆتا هات ، وێڕاى هه‌وڵه‌كانى هه‌ردوو یانه‌ نه‌توانرا هیچ گۆلێك تۆمار بكرێت له‌هه‌ردوو تایمه‌كه‌دا

به‌م ئه‌نجامه‌ش یۆڤى به‌ 92 خاڵ و كه‌له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێ بۆ جارى حه‌وته‌م له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى خولى ئیتاڵیا . 

هەردوو یانە بە درێژایی هەردوو تایمەکە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەلام هەموو هێرشەکان بێسوود بوون و یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایهات.

بەم ئەنجامەش یانەی یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی ٩٢ خاڵ كه‌ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیدایە و بۆ جارى حه‌وته‌م له‌سه‌ر یه‌ك نازناوى خوله‌كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت 

 

شوان عه‌زیز