لیڤانتى بارسێلۆنا دووچارى شكست كرد له‌لالیگادا

بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی ٩٠ خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیدایە


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 37ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا  بوو به‌میوانى یانه‌ى لیڤانتى . 
یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى بارسێلۆناى دووچاری یه‌كه‌م شكست كرد له‌م وه‌رزه‌ له‌خولدا ، كه‌یانه‌كه‌ له‌لالیگادا له‌م وه‌رزه‌ دووچارى هیچ شكستێك نه‌هاتبوو ، بارسێلۆنا ئه‌و ئامانجه‌ جێ به‌جێ بكات كه‌خوله‌كه‌ به‌كۆتا بێنێت بێ شكست به‌ڵام لیڤانتى یاریه‌كه‌ى لێبرده‌وه‌ به‌ئه‌نجامى پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر چوار گۆل 

گۆڵەکانی لیڤانتی  له‌ڕێگاى یاریزانان بواتینگ سێ گۆڵ ،  ئینیس بردهی دوو گۆڵ تۆماركرا ،گۆڵەکانی بارسێلۆنا له‌یاریه‌كه‌ له‌ڕێگاى یاریزانان  کۆتینۆ سێ گۆڵ ، لویس سوارێز بە لێدانی سزا گۆلێكى تۆمار كرد 

بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی ٩٠ خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیدایە ، لیڤانتیش بە ٤٦ خاڵ لە پلەی پانزەیەم دا دێت