مه‌خموور.. ئه‌و جوتیارانه‌ی له‌ 2017 گه‌نمه‌كانیان ڕاده‌ستكردووه‌ چه‌كی پاره‌یان پێده‌درێت

پێویسته‌ خودی جوتیاره‌كه‌ خۆی سه‌ردانی سایلۆ بكات

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا سایلۆی مه‌خموور ئاگاداری گشت ئه‌و جوتیارانه‌ی مه‌خموور ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2017 گه‌نمیان ڕاده‌ستی سایلۆ كردووه‌ ده‌توانن له‌مڕۆوه‌ سه‌ردانی سایلۆكه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌كه‌یان .

له‌مباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی مه‌خموور له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی وتی: پێویسته‌ خودی جوتیاره‌كه‌ خۆی سه‌ردانی سایلۆ بكات و به‌ڵگه‌نامه‌ پێویستییه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن. 

شایه‌نی باسه‌ تا ئێستا پاره‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان لای حكومه‌تی عێراقه‌و خه‌رج نه‌كراوه‌.