چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری جه‌لالئابادی ئه‌فغانستان

چوار كه‌س له‌ پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان باسیان له‌ چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ و هێرشی چه‌كداری كردووه‌ له‌ شاری جه‌لالئابادی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهاری ئه‌فغانستان و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌ندین كه‌س به‌م هۆیه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان ئه‌و چه‌كداره‌ نه‌ناسراوانه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر بینای دادگای شاری نه‌نگه‌رهار و پێكدادان له‌ نێوان ئه‌وان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ویلایه‌ته‌ تا ئه‌م ساته‌ به‌رده‌وامه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ تا ئێستا كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ چوار كه‌س له‌ پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار له‌ ساڵانی رابردوودا سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتی داعشی ویلایه‌تی خوراسان بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی