فڕۆكه‌ى ئیف 22ى ئه‌مریكى ڕووبه‌رووى دوو فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژى ڕۆسى بوونه‌وه‌

هاوشێوه‌ى ئه‌م رووداوه‌ له‌ 3ى ئایارى ساڵى 2017 روویداوه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئین ئین، ڕۆژى هه‌ینى 11ى ئایارى 2018، فڕۆكه‌ تارماییه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا ڕووبه‌رووى دوو فڕۆكه‌ى ڕوسى بوونه‌وه‌ له‌ جۆرى (TU-95)ى بۆم هاوێژ له‌ ئاسمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كه‌نارى ئالاسكا. 

فڕۆكه‌ ڕووسیه‌كان كه‌ له‌ جۆرى بۆم هاوێژى درێژ مه‌ودا بوونه‌ له‌ ناوچه‌ى دیارى كردنى به‌رگرى فڕیون و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ تارماییه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكى ڕێگرى لێكراوه‌، ئه‌و ناوچه‌ به‌رگرییه‌ دیارى كراوى نێوان روسیا و ئه‌مریكا به‌ 322 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بیته‌وه‌ له‌ كه‌نارى ڕۆژئاواى ئالاسكا.

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزى كه‌نه‌دا ئه‌ندریو هه‌ینیسى ڕایگه‌یاند له‌ كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى به‌كاتى ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ى سه‌ر به‌ هێزى ئاسمانى ڕوسیا له‌ جۆرى ( TU-95) نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى دیارى كراوى فڕین له‌ ئاسمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دوورگه‌ى ئه‌لیوتیان ده‌ورووبه‌رى كه‌نارى ڕۆژئاواى ئالاسكا.

ئه‌ندریو هه‌ینیسى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دابوو كه‌ فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كان جۆرى (ئیف-22-ئیس) بووه‌ و هه‌تا سنوره‌كانى دوورگه‌ى ئه‌لیوتیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ بۆمب هاوێژه‌ ڕوسییه‌كان فڕیون تا له‌ سنووره‌كه‌ دووربونه‌ته‌وه‌ و فڕۆكه‌ ڕووسییه‌كان نه‌چونه‌ته‌ نێو ئاسمانى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها وتى پێشتر هاوشێوه‌ى ئه‌م رووداوه‌ له‌ 3ى ئایارى ساڵى 2017 روویداوه‌ و ئه‌مریكا ڕێگرى له‌ فڕۆكه‌ى ڕوسى كردبوو.

وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز