ئەندەنوسیا .. بەهۆی كردەوەیەكی خۆكوژی كوژران و بریندار هەن

9 كەس گیانیان لە دەست داوە و 40 كەسی دیكەش برینداربوون

پۆلیسی ئەندەنوسیا رایگەیاند كە  دوو خۆكوژی تیرۆریست و هێرشیان كردە سەر سێ كڵێسای شاری سورا بایای ، دووەم گەورەترین شاری وڵاتەكە و چەند تەقینەوەیەكیشیان ئەنجام داوە، بەوهۆیەوە 9 كەس گیانیان لە دەست داوە و 40 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەكە روونیانكردەوە كە هێزەكان توانیویانە ڕێ لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر چوارەم كڵێسای وڵاتەكە بگرن، كە هەریەك لە هێرشەكانیش تەنیا 10 خولەك جیاوازیان هەبووە.

دوای رووداوەكان پۆلیسی وڵاتەكە فەرمانی داخستنی تەواوی كڵێساكانی لە شارەكە دەركرد، ئەمەیش لە كاتێكدا بوو كە فێستیڤاڵی گەورەی خواردن لە شارەكە ئەنجام دەدرا، بەڵام بۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی كردەی دیكەی تیرۆریستی فەرمانی داخستنی كڵێساكان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە شاری سورابایا درا.