قاچه‌كانمان چۆن مێرووله‌ ده‌كه‌ن

فشار ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ماره‌ خوێنه‌كانی قاچمان

كاتێك له‌ دانیشتندا قاچه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ ژێر خۆمان و به‌ چوار مشقی یا هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ داده‌نیشین ، ئه‌وه‌ له‌م كاته‌دا فشار ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ماره‌ خوێنه‌كانی قاچمان .

ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌ر ده‌م هاتووچۆی ئاسایی خوێن به‌ ناو ده‌ماره‌كانماندا ،جا هه‌ر كاتێك فشاره‌كه‌ له‌سه‌ر قاچه‌كانمان نامێنێت تا ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌نگی خوێن له‌ نووكی پێماندا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ .

له‌م كاته‌دا هه‌ست به‌ جۆرێك له‌رزین ده‌كه‌ین له‌ قاچه‌كانماندا ، هه‌ستیكمان ده‌بێت وه‌ك بلێین به‌ جارێك هه‌زاره‌ها مێرووله‌ به‌سه‌ر قاچماندا بێن و برۆن ، ئه‌مه‌ش ئه‌و حاله‌ته‌یه‌ كه‌ به‌ مێرووله‌كردن ناوده‌برێت .