خۆشه‌ویستی نیشتمان

ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بدات ده‌توانێت له‌سه‌ر خاكی نیشتمان پاڵكه‌وێت

 له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌م ڕوسیه‌كان سرودێكیان هه‌بوو هۆنراوه‌وه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ بوو .

ئه‌گه‌ر سه‌ربازێك قاچێكی له‌ده‌ست دا له‌جه‌نگ ،ئه‌وا ده‌توانێت هاوڕێكانی له‌باوه‌ش بگرێت.

وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ده‌ستی له‌ده‌ستدا ،ئه‌وا ده‌توانێت له‌ئاهه‌نگه‌كان سه‌ما بكات.

وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ست بدات ده‌توانێت گوێ له‌ مۆزیكی نیشتمان بگرێت.

ئه‌گه‌ر بیستن له‌ده‌ست بدات ،ده‌توانێت به‌چاوه‌كانی خۆشه‌ویسته‌كانی ببینێت.

وه‌ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌موو شتێك له‌ده‌ست بدات ده‌توانێت له‌سه‌ر خاكی نیشتمان پاڵكه‌وێت.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاك و نیشتمان له‌ده‌ست بدات ،ده‌توانێت چی بكات.

ته‌نها ئه‌وانه‌ تێ ده‌گه‌ن كه‌ له‌مانای خۆشه‌ویستی نیشتمان گه‌یشتوون.

ن/ ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی