له‌ مه‌كسیك خۆ پالاوتن بۆ ره‌گه‌زی سێیه‌م قه‌ده‌غه‌یه‌

17 كه‌س رێگایان پێنه‌درا بۆ خۆپاڵاوتن

 
له‌ وڵاتی مه‌كسیك به‌ هۆی گۆرینی ره‌گه‌زه‌كانیانه‌وه‌ ، 17 كه‌س رێگایان پێنه‌درا بۆ خۆپاڵاوتن  له‌  هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ .

له‌ هه‌واڵێكی سكای نیوز هاتووه‌ ، لێژنه‌كانی ئاماده‌كراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ولایه‌تی " واهاكا " له‌ مه‌كسیك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م 17 كه‌سه‌ كه‌ له‌ پارته‌ جیاجیاكانی ئه‌م ولاته‌ن رێگایان پێنه‌دراوه‌ به‌شدار بن به‌ هۆی ئه‌نجامدانی كارێكی قه‌ده‌غه‌كراو كه‌ گۆرینی ره‌گه‌زیانه‌ .

ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ ئاشكرایده‌كه‌ن ، به‌شداریكردنی ئه‌م 17 كه‌سه‌ وا ده‌كات ئافره‌تانی دیكه‌ له‌ مافی به‌شداریكردن بێبه‌ش ده‌بن و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی مافی ئافره‌ته‌ له‌ خۆپالاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان .

جێی باسه‌ ولایه‌تی "واكاها " له‌ مه‌كسیك ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م كه‌سانه‌ی تێدایه‌ كه‌ پێیان ده‌ڵێن ره‌گه‌زی سێیه‌م ، واته‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ره‌گه‌زی خۆیان له‌ نێر ده‌گۆرن بۆ مێ .