له‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی هه‌ڵبژردنه‌كانی عێراق

گۆرانی بێژانیش بێ به‌ش نه‌بوون له‌م هه‌ڵبژاردن

دوێنی شه‌ممه‌ 12/5/2018خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامی فه‌رمی رانه‌گه‌یاندراوه‌ به‌ڵام له‌ كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژدنه‌كاندا هه‌ر بۆته‌نز وخۆشی هه‌ندێ له‌ ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر فۆرمی هه‌ڵبژاردن له‌ جیاتی ناوی لیسته‌كه‌و ناوی كاندیده‌كه‌ دیار بكه‌ن، به‌ شێوه‌ی ته‌نزئامێز  هه‌ندێ نووسین و گوزارشتی خۆیان نووسیوه‌.

یه‌كێك له‌و ده‌گنده‌رانه‌ خۆشه‌ویستی ره‌های بۆ یاریزانی ئه‌رجه‌نتی و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌"لیۆمیسی" نووسییوه‌تی (فه‌قه‌ت تۆ).

یه‌كێكی تر له‌سه‌ر فۆرمه‌كه‌ نووسیویه‌تی (به‌رشلۆنه‌و میسی).

له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ده‌نگده‌رێك لۆ خدری نووسیوه‌ (خدر تێگه‌یشتی).

دیار یاری نێوان ریال و لێڤرپول له‌سه‌ر فۆرمی ده‌نگدان بێبه‌ش نه‌بووه‌ هه‌ربۆیه‌ نووسیویه‌تی(ریال مه‌ردید و لێڤرپول  3+2)

گۆرانی بێژانیش بێ به‌ش نه‌بوون له‌م هه‌ڵبژاردن بۆیه‌ یه‌كێك نووسیویه‌تی (نووری گه‌رمیانی).

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

32260841_1806008722753062_7458774024529641472_n.jpg
32267076_1798251423568676_8811657528422170624_n.jpg
32293865_1806008379419763_3804443573659631616_n.jpg
32377782_1797880923605726_2797571379686277120_n.jpg