به‌ڤیدیۆ.. خێزانێك له‌ده‌ست ئاژه‌ڵێكی دڕنده‌ رزگاریان ده‌بێت

نیازیان وابوو چه‌ند وێنه‌یه‌ك بۆ یادگاری له‌گه‌ڵ چیته‌كان بگرن

له‌ هۆڵه‌نداله‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك خێزانێكی فه‌ره‌نسی كه‌ له‌ 5 ئه‌ندام پێكهاتوون ده‌رده‌كه‌ون، كه‌ به‌ موعجیزه‌ له‌ چنگی دوو پڵنگی دڕنده‌ له‌ جۆری "چیته‌" رزگاریان ده‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئه‌و خێزانه‌ له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی ئه‌و شوێنه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت له‌ ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان دابه‌زن، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان پێ نه‌داوه‌ و بڕیاریانداوه‌ به‌پیاده‌ پیاسه‌یه‌ك به‌و چۆڵه‌وانییه‌دا بكه‌ن.

شایانی باسه‌ ئه‌م خێزانه‌ نیازیان وابوو چه‌ند وێنه‌یه‌ك بۆ یادگاری له‌گه‌ڵ چیته‌كان بگرن، به‌ڵام چیته‌كان هه‌وڵیاندا په‌لاماریان بده‌ن و له‌ كۆتاییدا  ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ به‌دوایان ده‌كه‌ون به‌ موعجیزه‌ رزگاریان ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی