بزانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێ عێراق ده‌نگ به‌ كێ دراوه‌؟

سه‌یر له‌وه‌دایه‌ وێنه‌كه‌شی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌

له‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان دوێنێ هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق ، له‌ فۆرمی ده‌نگدانه‌كان شتی جیاوازی تێدابووه‌ یه‌كێك له‌ ده‌نگده‌ره‌كان به‌ر له‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی فۆرمی ده‌نگدانه‌كه‌ ده‌نگی به‌ لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ داوه‌ سه‌یر له‌وه‌دایه‌ وێنه‌كه‌شی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ده‌نگده‌ران كاری له‌م جۆره‌ ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش نزیكه‌ی (1) ملیۆن ده‌نگ به‌ یارزانی میسری "محمد سه‌لاح" دراوه‌ ، له‌كاتێكدا سه‌ڵاح خۆی كاندید نه‌كردبوو بۆ په‌رله‌مانی وڵاتی میسر.

 سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی