پارتی 10 كورسی له‌ پارێزگای دهۆك به‌ده‌ست هێنا

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك 10 كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌ پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك 10 كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ست هێناوه‌، هاوكات یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ته‌نها یه‌ك كوردسی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.

كاتژمێر 7ی سه‌ر له‌به‌یانی دوێنێ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێكردو كات ژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنیش پرۆسه‌كه‌ به‌ كۆتا هات، دوای 48 كاتژمێریش دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌ێنرێن.