پارتى له‌ به‌غدا سه‌ركه‌وتنى تۆمار كرد و كورسیه‌كى به‌ده‌ست هێنا

كورده‌كانى به‌غدا ده‌نگیان به‌كاندیده‌كه‌ى پارتى داوه‌


به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتى دیموكراتى كوردستان ، كورسیه‌كى له‌پارێزگاى به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه‌ ، ئازاد حه‌مید  شه‌فى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر لیستى سائیرون  له‌به‌غدا  ژماره‌یه‌كى باش له‌ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه‌به‌هۆیه‌وه‌ توانیویه‌تى كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌ربچێت بۆ ئه‌ندامیه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق

زۆرینه‌ى كورده‌كانی به‌غدا له‌ناوچه‌كانى  سه‌در و فه‌له‌ستین  شه‌عب ده‌نگیان به‌كاندیده‌كه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان داوه‌ له‌ده‌رچوونیشى ،  سه‌ركه‌وتنێكه‌ كه‌پارتى تۆمارى كرد له‌به‌غدا 


شوان عه‌زیز