ئه‌م ئێواره‌یه‌ بارسێلۆنا یاری هه‌یه‌ ، ڤالڤێردى له‌سه‌ر یاریه‌كه‌ چى ووت

له‌هه‌فته‌ى 37ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 37ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر لیڤانتى میواندارى بارسێلۆنا ده‌كات . 
به‌ر له‌یاریه‌كه‌ ڤالڤێردى راهێنه‌ری بارسێلۆنا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا  ئه‌م چه‌ند لێدوانه‌ى دا  بۆ ڕۆژنامه‌نووسان :

ڤالڤێردی  پێویستە وریابین له‌به‌رامبه‌ر لیڤانتی بکەن ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یانه‌ى ناوبراو  ئەنجامەکانی ئەم وەرزەى خراپ نەبون و ئەنجامی گەورەشیان  هەبوە.

ڕاشیگه‌یاند : پاش پاڵه‌وانى بوونمان له‌خول ،ئێستا ئامانجمان ئەوەیە بە بێ دۆران کۆتایی بە وەرز بهێنین

ڤالڤێردی له‌باره‌ى ئینێستاوه‌ ڕایگه‌یاند :   رۆیشتنی ئینێستا کێشە بۆ مان دروست دەکات بەلام دەتوانین جێگەکەى پر بکاتەوە

ڤالڤێردى ڕاشیگه‌یاند :  ئۆمتیتی پێکانی هەیە و سێرجی رۆبێرتۆش سزادراوە و میسیش پشوی پێ دەدرێت له‌و یاریه‌دا 

 


 

ڤالڤێردی  له‌سه‌ر گریزمان ڕایگه‌یاند :  هیچم نیه‌ له‌سه‌ر گریزمان له‌ئێستادا ، به‌ڵام ناوبراو  یاریزانی یانەیەکی ترە و یاریزانێکی زۆر باشیشە