مایكرۆسۆفت نوێترین تابلێت دروستده‌كات

یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین تابلێت تا ئێسته‌ مایكرۆسۆفت دروستی كردبێت


كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ ساڵی 2018 نویترین تابلیتی خسته‌ بازاره‌كانه‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین و به‌هێزترین تابلێته‌كانی جیهان .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری" فۆربیس " هاتووه‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ ساڵی 2018 نوێترین تابلێتی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ ،ئه‌م تابلێته‌ نوییه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین تابلێت كه‌ تا ئێسته‌ مایكرۆسۆفت دروستی كردبێت، چونكه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ دروستی كردووه .

‌تابلیته‌ نوێكه‌ی مایكرۆسۆفت پاترییه‌كی 6000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ها تابلیته‌كه‌ خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 10.5 ئینج ،رامی ئه‌م تابلێته‌ نوێیه‌ چوار گێگا بایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ 32 گێگا بایته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و تا ده‌گاته‌ 256 گێگا بایت .

تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م تابلێته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێكل پێكسله‌ كامێرای دواوه‌شی 16 مێگا پێكسله‌ ، له‌ گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌مس ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 768 دۆلاری ئه‌مریكی .