فیستیڤاڵی فیگ كله‌ب بۆ سه‌مای بالیێ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

هه‌زار و 200 كه‌س له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوون

به‌  شداری سه‌ماكه‌ری كورد و ئه‌ورووپی رۆژی هه‌ینی 11ی ئایاری 2018، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای له‌ شاری هه‌ولێر فێستیڤاڵی فیگ كڵه‌ب به‌ڕێوه‌چوو

فیگ كڵه‌ب (یانه‌ی هه‌نجیر)، دامه‌زراوه‌یه‌ی تایبه‌ته‌ له‌ هه‌ولێر، له‌ بواره‌كانی (یۆگا، زۆمبا، بالێ، پیله‌یتس و سالسا دانس) راهێنان پێشكه‌شی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كان ده‌كات.

ساڵانه‌ فیگ كڵه‌ب فێستیڤاڵی تایبه‌تی خۆی رێكده‌خات ، تێیدا ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ چه‌ندین نمایشی سه‌ما و بالێ و زۆمبا و جۆره‌كانی دیكه‌ی سه‌ما، به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری خوێندكاران و ئه‌ندامه‌كانیان پێشكه‌شده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌ك كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان، كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی حكومی و نزیكه‌ی هه‌زار و 200 كه‌س له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوون, ماوه‌ی دوو كاژێر و نیویشی خایاندووه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

32207837_882668621905226_7823682597845729280_n.jpg
32218490_882668415238580_2479393115702558720_n.jpg
32231218_882668521905236_1501808084677296128_n.jpg
32294527_882670671905021_3237563987155484672_n.jpg