دڵی من دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری " زه‌مانی " ه‌

كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه‌


گۆرانیبێژی كورد " شاباز زه‌مانی " له‌ ژێر ناوی " دڵی من " تازه‌ترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌ تازه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند تێكسته‌كه‌ی نووسراوه‌ و "موحسین چاڤۆسی " یش ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه‌ و " سیامه‌ك فه‌قێ زاده‌ " كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌ و كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه‌ .

شاباز زه‌مانی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و چه‌ند ساڵێك ده‌بێت ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومێكی گۆرانییه‌ .