مێژووی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق

هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق خوولی چواره‌مه‌ دوای پرۆسه‌ی ئازاد كردنی عێراق

هه‌ڵبژاردن بۆ عێراقییه‌كان  كارێكی  نوێ نییه‌ بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌رده‌می حوكمی عوسانییه‌كان له‌ ساڵی 1876 ئه‌نجمدرا كاتێ یه‌كه‌م ده‌ستور له‌ ژێر ناوی (یاسای بنه‌ره‌تی عوسمان) دانرا .

له‌ساڵی 1908 له‌ژێر پاڵه‌پستۆی (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كییه‌تی ئه‌لته‌رقی) یاسای هه‌ڵبژاده‌كه‌كان ده‌رچوووه‌ له‌ساڵی 1912 له‌ كانوونی دووه‌م یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا كه‌ ململانێی حزبی تێدابیت به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كییه‌تی ئه‌لته‌رقی) و (حزبی ئازادی و هاوپیمانی)  به‌ڵام دوای دوای چه‌ند مانگێك  به‌هۆی داواكاری سوپای عوسمانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاییه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1920 ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زرا له‌ ساڵی 1922 یاسای هه‌ڵبژاردن و    چه‌ندین یاسای تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامانی په‌رلمان دانا ژماره‌ 11ی ساڵی 1946 پاشان مه‌رسومی ژماره‌ 55 بۆساڵی 1980 و یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ژماره‌ 26 بۆساڵی 1995ده‌رچوو.

له‌دوای ئازاد كردنی عێراق له‌ ساڵی 2003ده‌سه‌ڵاتی ئیتلافی عێراق  یاسای 16 بۆساڵ 2005 ده‌ركرد پاشان له‌ساڵی 2009 به‌ پێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان 2010 چه‌ندین گۆرانكاری له‌ یاسای په‌رله‌مان كرد، به‌ڵام له‌ ساڵی 2013 به‌ پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێ ژماره‌(45) ساڵی 2013 دابه‌شكردنی كورسییه‌كان له‌ نێوان قه‌وه‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان شێوازێكی نوێ ( سانت لیگۆ) په‌یره‌و كرد.

 به‌كورتی قۆناغه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق سێ قۆناغه‌  قۆناغی مه‌لیكی ، قۆناغی كۆماری ، قۆناغی ئازاد كردنی عێراق له‌ ساڵی 2003.

شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق (2018) خوولی چواره‌مه‌ دوای  پرۆسه‌ی ئازاد كردنی عێراق.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی