له‌كاتی ده‌نگداندا گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ ناحیه‌ی خورماڵ به‌ خاك سپێردرا

هاووڵاتییه‌یه‌ك به‌ناوی ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌ده‌ و له‌ بنكه‌ی ده‌نگدانی ئه‌حمه‌دی خانی له‌ ناحیه‌ی خورماڵ له‌كاتی چونه‌ژوره‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌ و پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كراوه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ دوای گیان له‌ده‌ستدانی له‌ ناحیه‌ی خورماڵ به‌ خاك سپێردرا.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی