عه‌بادی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌ كه‌ركوك ده‌ركردووه‌

بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی زۆر جدییه‌

پێگه‌ی غه‌دپرێسی عێراقی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر بكرێن پاش پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و پێشێلكارییانه‌ دێت كه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه‌ رۆژی 10ـی 5ـی 2018 له‌ كه‌‌ركوك ئه‌نجامدران و جگه‌ له‌و پێشێلكارییانه‌ش‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌هۆی كاریگه‌ی سیاسییان بۆ لایه‌نێكی سیاسی ساخته‌كاریشیان ئه‌نجامدابێت. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی زۆر جدییه‌ و ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی كه‌ركووك كه‌ ناوی عیماد وه‌لی ئه‌حمه‌ده‌ و سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ بگۆڕدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ لایه‌نگری ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و پۆسته‌وه‌ هه‌ل بقۆزێته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست كردبێت.  


سه‌رچاوه‌/ غه‌دپرێس