ئێران ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات

هێرشه‌كان سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریای پێشێلكردووه‌

ئێران ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر سووریا كرد و رایگه‌یاند: بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانده‌ره‌ بۆ شه‌ڕه‌نگێزیی زیاتری ئه‌و وڵاته‌. 

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: هێرشه‌كانی رژێمی زایۆنی كه‌ به‌ بیانووی بێ بنه‌ما بۆ سه‌ر خاكی سووریا ئه‌نجامیداوه‌، سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریای پێشێلكردووه‌ و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ . 

قاسمی رایگه‌یاندووه‌: بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانده‌ره‌ بۆ شه‌ڕه‌نگێزیی زیاتری ئه‌و وڵاته‌. 

دوێنی پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە بەرامبەر ئاڕاستەكردنی نزیکەی 20 مووشەک لە لایەن ھێزەکانی ئێرانەوە لە سووریاوە بۆ سەر ئیسرائیل، کاتەکانی شەو ئامانجەکانی ئێرانیان لە سووریا بۆردومان کردووە.