هێزێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌یامنێرێكی كوردستان تیڤی

ژماره‌یان 20 كه‌س بووه‌

هێزێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی كه‌ ژماره‌یان 20 كه‌س بووه‌، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر په‌یامنێرێكی كوردستان تیڤی و موبایله‌كه‌یان بردووه‌و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێ كردووه‌ كه‌ شوێنه‌كه‌ به‌جێبێلێ.

ئامانج ساڵح، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ شاری هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین، له‌ كاتی رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هێزێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی كه‌ ژماره‌یان 20 كه‌س ده‌بوو،جلی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابووه‌و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ری و موبایله‌كه‌یان بردووه‌و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێ كردووه‌ كه‌ شوێنه‌كه‌ به‌جێبێلێ.

په‌یامنێریان گوتیشی: ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده‌ سه‌رم خه‌ڵكی هه‌ولێر نه‌بوون و پێده‌چێ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه‌ هێنرابن.

كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكرد.

 

 

ئاماده‌كردنی: رزگار