رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەتی پارێزگاکانی هه‌رێم ئاشکرا ده‌بێت

بڕیاریشه‌ ده‌نگدانی گشتی له‌ 12ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت


ئه‌مڕۆ 10ی ئایاری 2018، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاریشه‌ ده‌نگدانی گشتی له‌ 12ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت.

بەپێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌ وێنه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، بەشداریکردن له‌ پارێزگای هه‌ولێر،  84% بووه‌ و له‌ كۆی 93 هه‌زار و 571  دەنگدەر، 78 هه‌زار 186 ده‌نگده‌ر، به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردووه‌. لە سلێمانی ،67% _ 68%، بووه‌ ، هەڵەبجەی شەهید 87%، له‌ پارێزگای دهۆكیش،  بەپێی زانیارییەکان، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک 80% و لە زاخۆش 75% بووە، هه‌روه‌ها لە زاخۆ و چەند بنکەیەکی دهۆک ژمارەیەک دەنگدەر نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.

بەشداریکردن  له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت لە خانەقینیش 73٪ بووە.  

پارێزگای كه‌ركووك، كه‌ ئێستا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شده‌، رێژه‌ی ده‌نگدان 66% بووه‌،  له‌ كۆی 36 هه‌زار و 544 كه‌س كه‌ مافی ده‌نگدانی هه‌بووه‌، 22 هه‌زار و 548 ده‌نگده‌ر به‌شداری كردووه‌.