به‌ ڤیدیۆ.. له‌ سلێمانی هێرش كرایه‌ سه‌ر په‌یامنێرێكی ئافره‌تی كوردستان تیڤی

هیچ ئازادییه‌ك بۆ پارتییه‌كان له‌ سلێمانی نییه‌

تیمی ده‌زگای سه‌ته‌لایت كوردستان له‌ سلێمانی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌وه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر و لێیان ده‌درێت.

بۆ ڕووماڵكردنی چۆنییه‌تی گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تیمی رۆژنامه‌وانی سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ڕێگرییان لێده‌كرێت و لێیان ده‌درێت و كه‌لو په‌لی ڕۆژنامه‌وانی و كامێرای ڕووماڵه‌كه‌یان لێده‌شكێندرێت.

دوای ئه‌وه‌ی شیلان فه‌ره‌ج په‌یامنێری  كوردستان تیڤی له‌ گه‌ڕه‌كی ڕووناكی به‌كره‌جۆ سه‌رقاڵی كاریی پیشه‌ییانه‌ی خۆی ده‌بێت و ڕووماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ل هاوكاره‌كانی ده‌كات، هێزێكی ئاسایش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ریان  كامێرا و موبایلی تیمه‌كه‌ ده‌شكێنن.

دواتریش هێزه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی له‌ هه‌مان بنكه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر پاسه‌وانانی لق و ناوچه‌كانی سلێمانی كه‌ ده‌یانویست له‌ بنكه‌ی ڕووناكی ده‌نگ بده‌ن.

هه‌رروه‌ها تیمه‌كه‌ی ئاسایش ڕێگری ده‌كات له‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان بۆ ڕووماڵ كردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت.