به‌ڤیدیۆ.. له‌ سلێمانى هێزه‌كانى یه‌كێتى ده‌ستیان به‌ ته‌زویركردن كرد

دور له‌ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆن هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى بنكه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى تایبه‌ت ، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و  پۆلیس و هێزه‌كانى ئه‌منى له‌هه‌رێمى كوردستان ، هاوشانى پارێزگاكانى عێراق چوونه‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى كاندیدان له‌لیست و قه‌واره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 

له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا كه‌بڵاو كرایه‌وه‌ له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى هێزه‌كانى ئه‌منى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان به‌شێوه‌ی نایاسایی دور له‌ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆن هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى بنكه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و به‌سه‌ر قاتى باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌كه‌ون و له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌چنه‌ ژوور تا به‌شێوه‌یى نایاسایی و به‌ته‌زوویر ده‌نگ بده‌ن . 


شوان عه‌زیز