به‌ڤیدیۆ كاندیدێكى یه‌كێتى پێچه‌وانه‌ى بڕیارى كۆمسیۆن ساتى ده‌نگدانى بڵاوده‌كاته‌وه‌

كۆمسیۆن بردنه‌ ژووره‌ى مۆبایل ڕێگه‌ پێدراو نیه‌


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى تایبه‌تدا ، كه‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئه‌منیه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن ، به‌ختیار شاوه‌یس كاندیدی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  پێچه‌وانه‌ى بڕیاره‌كانى كۆمسیۆن ڤیدیۆی ساتى ده‌نگدانى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ناو یه‌كێك له‌كابینه‌كان وێنه‌ى گرتووه‌ . 
ناوبراو له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك چۆنیه‌تى شێوازى ده‌نگدان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ :  سڵاو هاوڕێ بەرێزەکانم، شێوازی دەنگدان کە بەوپەری پێزانینەوە سوپاستان دەکەم به‌م شێوه‌یه‌ 

كۆمسیۆن له‌پێشووتردا ڕایگه‌یاندبوو بردنەوە ژورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان ڕێگه‌ پێدراو نیه‌ و له‌گه‌ل بڕیاره‌كانى كۆمسیۆندا نیه‌ . 

شوان عه‌زیز