ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدانى تایبه‌تى دواى ده‌نگدانى گشتى ئاشكرا ده‌كرێن

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان نه‌بێته‌ بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌ براوه‌كان

ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاتی ئاشكراكردنی ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌تی بۆ په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ له ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت دیاریكرد.

ریاز به‌دری سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربه‌وخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند" ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌تی بۆ هاوڵاتیانی عێراق كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌نگیانداوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له‌ ناوخۆیی ووڵات ، له‌ دوای ده‌نگدانی گشتی ئاشكرا ده‌كرێن .

باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش له‌ (21) ووڵات پڕۆسه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ، به‌ڵام تاكو دوای ده‌نگدانی گشتی كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌ ئاشكرا ناكرێن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان نه‌بێته‌ بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌ براوه‌كان