ئێران له‌ سوریاوه‌ بنكه‌یه‌كى ئیسرائیلى كرده‌ ئامانج

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئێران له‌ خاكى سوریاوه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل

به‌ پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، شه‌وى رابردوو هێزى ئێران هێرشێكى مووشه‌كى كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سوپاى ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانى جۆلان.

هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆ بنكه‌ى سوپایه‌كى ئیسرائیلى بووه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانى جۆلان كه‌ له‌ ژێر كونتڕۆڵى ئیسرائیله‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئێران له‌ خاكى سوریاوه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل، له‌ وه‌ته‌ى كه‌ هێزیان له‌ ناوچه‌كه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى سه‌ر به‌ ئێران و سوپاى روسیا كه‌ پشتگیرى له‌ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له‌ شه‌ڕى ناوخۆى سوریا.

میدیاى ده‌وڵه‌تى سوریا ڕایگه‌یاند: ده‌یان مووشه‌كى ئیسرائیلى ئێسگه‌ی ڕاداری وڵاته‌كه‌یانى كردووته‌ ئامانج و بنكه‌ى هێزى به‌رگرى ئاسمانى و گۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى پێكدادانى ئێران و هاوپه‌یمانییه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌.

به‌پێى لێدوانه‌كانى هه‌واڵى ئیسرائیل هاتووه‌ 20 مووشه‌كى ئێرانى له‌ جۆرى گراد و فه‌جر كراونه‌ته‌ خواره‌وه‌ له‌لایه‌ن (هێزى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى گومبه‌تى ئاسنیین)ى سه‌ر به‌ ئیسرائیل هه‌روه‌ها به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ هێزى قودس كه‌ باڵێكى ده‌ره‌كیى سه‌ر به‌ پاسه‌وانى شۆڕشى ئێرانه‌ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

هاوكات گوته‌بێژى سه‌ربازى ئه‌ل له‌فتنانت كۆلۆنیل جۆناسان كۆنریكس به‌ ڕۆژنامه‌وانى راگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسه‌وه‌ فره‌مان پێى كراوه‌ و مه‌به‌ستى ئامانجه‌كانیان له‌ هێرشه‌كه‌ به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

كۆلۆنیل جۆناسان كۆنریكس وتى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا ئیسرائیل له‌ ده‌یان شوێنى داوه‌ و چه‌نده‌ها شوێنى خاپوور كردووه‌ كه‌ شوێنى سه‌ربازى ئێران بووه‌ له‌ سوریا هه‌روه‌ها یه‌كه‌ى دژه‌ فڕۆكه‌ى سورى، كه‌ به‌ ناكامى هه‌وڵیان دا تا له‌ فڕۆكه‌ى ئیسرائیلى بده‌ن به‌ڵام هیچیان پێ نه‌كرا و ئێمه‌ هێشتا نازانین ئێران چه‌ند قوربانیان داوه‌.

كۆلۆنیل كۆنریكس له‌ كۆتایى قسه‌كانى وتى: ئێمه‌ به‌ گوێره‌ى مه‌به‌ست و ئاڕاسته‌ى هێرشه‌كانمان هه‌وڵمان دا دوور بینه‌وه‌ له‌ هاووڵاتییان و زیاتر تیشكمان خسته‌ سه‌ر تواناو ئامێر و بنكه‌ى چه‌ك و سه‌ربازییه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ ئێرانه‌ له‌ سوریا ئێمه‌ واى ده‌بینین كه‌ كاتێكى زۆریان پێ ده‌چێت تا ئه‌و شوێنانه‌ چاك و پڕ بكرێنه‌وه‌ له‌ ئامێر و چه‌ك.


وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز