سێڤیا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمار كرد

له‌یاریه‌كى دواخراوى هه‌فته‌ى 34


ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ، له‌یاریه‌كى دواخراوى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، سێڤیا میوانداری ریال مه‌دریدى كرد ، سێڤیا توانى له‌و یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ریال مه‌دریدا تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل 
گۆله‌كانى سێڤیا له‌یاریه‌كه‌دا یاریزانان وسام بن یه‌دیر ، میگیل لابۆن ، رامۆس به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیانى تۆمار كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى سێڤیا ، دووگۆله‌كه‌ى ریال مه‌درید له‌ڕێگاى یاریزانان بۆرخا مایۆرال و رامۆسه‌وه‌ تۆماركرا . 

سێڤیا به‌براوه‌بوونى له‌و یاریه‌دا  له‌ئێستادا له‌ریزبه‌ندى خوله‌ له‌پله‌ى حه‌وته‌مه‌ به‌ 54 خاڵ ، ریال مه‌درید به‌ 72 خاڵ لەپلەى سێیەم ڕیزبه‌ندى خوله‌ . 

شوان عه‌زیز