بۆچی ته‌لی ناو گڵۆپ ناتوێته‌وه‌؟

له‌ مادده‌ی ته‌نگسستۆن دروست كراوه‌

ئه‌و ته‌لى باریك و لووله‌ی كه‌له‌ ناو گڵۆپدا به‌كاردێت له‌ مادده‌ی ته‌نگسستۆن دروست كراوه‌.

گرنگترین هۆكاری به‌كارهێنانی ئه‌م مادده‌یه‌ به‌رزی پله‌ی توانه‌وه‌ و كوڵانیه‌تی كه‌ له‌ نێوان 3414 بۆ 5900 پله‌ی سه‌دیدایه‌.

له‌كاتی داگیرساندا هه‌رگیز پله‌ی گه‌رمی ناو گڵۆپه‌كه‌ ناگاته‌ ئه‌م پله‌یه‌ و به‌م شێوه‌یش ته‌له‌كه‌ش ناتوێته‌وه‌ ، هۆكارێكی تریش نه‌توانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌له‌ بوونی گازی ئارگۆن و نایترۆجینه‌ له‌ ناو گڵۆپه‌كه‌دا، ئه‌ركی ئه‌م دوو گازه‌ دوو خستنه‌وه‌ی گه‌رمییه‌ له‌ ته‌له‌ داگیرساوه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌/ چی؟ بۆچی؟ چۆن؟

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی