پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رزببێته‌وه‌

پێشبینی ده‌كرێت بگاته‌ ئاستی 10 ملیۆن و 720 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا

ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كات به‌رهه‌می نه‌وتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ببینێ و له‌ چاره‌كی كۆتایی ساڵی 2019 بگاته‌ 12 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا .

پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی نه‌وت‌ بڕی یه‌ك ملیۆن و 140 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ببێته‌وه‌و كۆی گشتی بگاته‌ 11 ملیۆن و 860 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا. 

ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا خه‌مڵاندنه‌كانی بۆ به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا له‌مساڵ به‌رزكردۆته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت پێشبینی ده‌كرێت به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1.37 گه‌شه‌ به‌خۆوه‌ ببینێ و بگاته‌ ئاستی 10 ملیۆن و 720 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا .