تره‌مپ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌

پێشبینی ده‌كرێت بگاته‌ 85 دۆلار


نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ سەرووی حەفتا و حه‌وت دۆلار و هه‌روەها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش گه‌یشته‌ 70 دۆلار و 60 سنت.

دوای بڕیاری کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و بەڵێندان بە سەپاندنی تووندترین گەمارۆ بەسەر ئابووریی ئێراندا، نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەرزبووەوە.

ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، به‌ كاریگه‌ری دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا داراییه‌كان به‌ سه‌ر ئێراندا، نرخی نه‌وت دوایی چوار ساڵ ئاستێكی پێوانه‌ی تۆمار كردووه‌ و ئه‌مرۆ له‌ بازاره‌ جیهانییه‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ سەرووی حەفتا و حه‌وت دۆلار و هه‌روەها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش گه‌یشته‌ 70 دۆلار و 60 سنت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شاره‌زایانی بازار نه‌وتی پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌ و بگاته‌ هه‌شتا و پێنج دۆلاری ئه‌مریكی .

ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 8/5/2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاریدا وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه‌.