كاتژمێرێكى زیره‌ك كچێكى له‌ مردن رزگار كرد

لێدانى دڵى گه‌یشته‌ 190 له‌ خوله‌كێكدا

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى كچێكى 18 ساڵ به‌هۆى كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ى له‌ مردن رزگارى بوو.

دیانا ریكتێنوه‌لدى ته‌مه‌ن 18 ساڵ، دانیشتووى ویلایه‌تى فلۆریدای سه‌ر به‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ 22ى نیسانى مانگى رابردوو، له‌ كاتى دانیشتنى له‌ كڵیساییه‌كی نزیك گه‌ره‌كه‌كه‌ى، له‌ناكاو ئاگادارییه‌ك له‌ كاتژمیره‌ زیره‌كه‌كه‌ى دیانا كه‌ جۆرى ئه‌پله‌ ئامۆژگارى ده‌كات سه‌ردانى پزیشكى بكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێدانى دڵى گه‌یشته‌ 190 له‌ خوله‌كێكدا ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕێژه‌ى ئاسایى لێدانى دڵ له‌ نێوان 60 بۆ 100ـه‌ له‌ یه‌ك خوله‌كدا.

دایكى دیانا په‌رستاره‌ دواى پشكنینى لێدانى دڵى به‌ كچه‌كه‌ى ده‌كات، بۆى ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ى ڕاست بووه‌، دوا به‌دواى ئه‌وه‌ خێزانى دیانا به‌ په‌له‌ ده‌یبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن كه‌ به‌ 16 كیلۆمه‌تر له‌ كڵێساكه‌وه‌ دووره‌. 

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى تامپه‌ى گشتى پزیشكان پشكنینى خوێنیان بۆ دیانا كرد و دواجار بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ گورچیله‌كانى دیانا ته‌نها له‌ سه‌دا 20 كارده‌كه‌ن و ده‌ستنیشانى ئه‌وه‌ش كرا كه‌ نه‌خۆشى درێژخایه‌نى له‌ گورچیله‌كانیدا هه‌یه‌، بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ دیانا له‌ نه‌خۆشخانه‌ مایه‌وه‌ و چاره‌سه‌رى بۆ كرا و له‌ ئێستادا ته‌ندروستى جێگیره‌. 

به‌گوێره‌ى كۆمپانیاى ئه‌پل، به‌رنامه‌ى ڕێژه‌ى دڵ له‌ كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كانیان ده‌توانێت پێوانى لێدانى دڵ له‌ كاتى ڕۆیشتن، مه‌شق، پشوودان و كاتى هه‌ناسه‌ دانیش بكات، له‌ كاتى پێوانه‌ى دڵ له‌ لایه‌ن كاتژمێرى ئه‌پل وه‌ك حاله‌تى دیانا كاتژمێره‌كه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ و ڕێنماییت ده‌كات.
دیانا ئیمێلێكى بۆ به‌ڕیۆبه‌رى گۆمپانیاى ئه‌پل تیم كووك نارد تیایدا سوپاسیانى كرد بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى له‌ كاتژمێره‌كه‌دایه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌سووده‌ له‌ مردن ڕزكارى بوو. 
دایكى دیانا بۆ تیم كووك نوسیبووى له‌ ڕاستیدا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ كاتژمێرى ئه‌پل ژیانى كچه‌كه‌مى ڕزگار كردووه‌، من هه‌تا هه‌تایه‌ سوپاسگوزارى كۆمپانیاى ئه‌پلم كه‌ به‌رهه‌مێكى وه‌هاى كردوته‌ به‌رده‌ستمان له‌ مه‌رگ ڕزگارمان ده‌كات. 
جى ئاماژه‌یه‌ تیموسى دۆناڵد كووك به‌ڕیۆبه‌رى كومپانیاى ئه‌پل وڵامى ئیمێله‌كه‌ى دیاناى دایه‌وه‌ و ڕووداوه‌كه‌ى باس كرد وتى " چیرۆكى وه‌ك ڕووداوى دیانا ئیمه‌ هان ده‌دات تا خه‌ونى گه‌وره‌تر ببینێن و هه‌موو ڕۆژێك هه‌ولى زیاتر بده‌ین ".

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز