نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت ٧٦ دۆلاری تێپه‌ڕاند

نرخی هه‌ردوو جۆره‌ خاوه‌كه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ه‌وه‌ له‌ به‌رزترین ئاستدا مامه‌ڵه‌یان پێكرا

به‌ هۆی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت ٧٦ دۆلاری تێپه‌ڕاند.

كاتژمێر ١٩:٠٠ی دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت كه‌ به‌ به‌ربڵاوترین شێوه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌كار ده‌هێنرێت گه‌یشته‌ ٧٦ دۆلار و ٣٣ سه‌نت.

هه‌ر له‌و كاته‌دا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٧٠ دۆلار و ٨١ سه‌نت.

به‌مجۆره‌ نرخی هه‌ردوو جۆره‌ خاوه‌كه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ه‌وه‌ له‌ به‌رزترین ئاستدا مامه‌ڵه‌یان پێكرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار