ئه‌مڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ پەروەردە و تەندروستی مووچه‌كانیان دابه‌شكرا

به‌ گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاوی كردبوویه‌وه‌، ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و کەسو کاری شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

وەك لە خشتەكه‌ی وەزارەتی دارایی ھاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 7-5-2018 هه‌ر یه‌ك له‌: 

وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون 
كەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌ر به‌ پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 6-5-2018 هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردە و تەندروستی مووچه‌كانیان دابه‌شكرا .