فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ داگیركه‌رانی شاری كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستدا

فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئیمام عه‌لی بووه‌

كه‌ریم خاقانی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ داگیركه‌رانی شاری كه‌ركوك به‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شێخ كه‌ریم خاقانی،فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئیمام عه‌لی له‌ كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

شایانی باسه‌ كه‌ریم خاقانی یه‌كێك بووه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی گرووپه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شداری له‌ داگیركردنی شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/به‌غداد ئه‌لیۆم

ئاماده‌كردنی: رزگار