سوپای پاسداران به‌ مه‌رج زیان به‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌

ده‌بێت وێنه‌ی شه‌هیدانی حه‌ره‌م (پارێزه‌رانی حه‌ره‌می ئه‌سه‌د) له‌ خێوه‌ته‌كانیان بده‌ن

سوپای پاسداران به‌ به‌كارهێنانی هێزو پاره‌ كورده‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان و سه‌رپێلی زه‌هاو ناچار ده‌كات به‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی حه‌ره‌م له‌ خێمه‌كانیان بده‌ن له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌ كاولبووه‌كانیان.

چه‌نالی (AVA TODAY) بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سوپای پاسداران له‌ ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كانی كرماشان، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو، ده‌شتی زه‌ها و سه‌رقه‌ڵا داوایان له‌ خه‌ڵكی كردووه‌ وێنه‌ی شه‌هیدانی حه‌ره‌م (پارێزه‌رانی حه‌ره‌می ئه‌سه‌د) له‌ خێوه‌ته‌كانیان بده‌ن تا ئه‌وانیش له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ست بكه‌ن به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و یا هاوكاری ماددییان بكه‌ن.

به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌ نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و بڕینی هاوكارییه‌ مادی و خۆراكییه‌كان بۆیان.